دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا بکوژانی بازرگانەکەی سلێمانی دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا و لە کەمتر لە 24 کاتژمێر، هەردوو تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوی کوشتنی بازرگانەکەی شاری سلێمانی دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی چڕ و بەردەوامی هێزەکانیان، توانرا بکوژی سەرەکی و هاوکارەکەی دەستگیربکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانی ئاسایش توانیان بکوژانی هاووڵاتی محەمەد ئەحمەد حەمەئەمین ناسراو بە محەمەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی دەستگیر بکەن کە ڕۆژی ڕابردوو لە شاری سلێمانی کوژرا.
سەبارەت بە ڕێکارە یاساییەکانیش، دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
جەختیش لەوە کراوەتەوە، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە بۆ زانینی پاڵنەر و وردەکارییەکانی پشت ئەم تاوانە، تاوەکو سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.
AM:10:33:07/10/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت