رێبوار ئەوڕەحمان: مووچە مسۆگەرە و سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند،
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق جەختی لەسەر جێگیرکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی
گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی و گۆڕینی سیفەتی کاری کرێکارانی رۆژانە بۆ گرێبەست کردووەتەوە.
رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لە دانیشتنێکی دانوستاندن لەسەر بڕگە و بەندەکانی یاسای
بودجە، وەزیری دارایی دووپاتی کردووەتەوە، کە تەواوی مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە و جێگیریی بڕی هەناردەی نەوت یاریدەدەر بووە لە داپۆشینی کورتهێنانی بودجەدا.
سەبارەت بە شایستە و پلەکانی دامەزراندن و پرسی
دراو لە بودجەدا، وتی، جگە لە جێگیرکردنی گرێبەستەکان و گۆڕینی سیفەتی کاری
کرێکارانی رۆژانە بۆ گرێبەست، پێشنیازی دروستکردنی 100 هەزار هەلی گرێبەستی نوێ لە بودجەدا کراوە کە 50 هەزاریان بۆ هێزە ئەمنییەکان و 50 هەزارەکەی دیکەش بۆ کەرتە شارستانییەکان
تەرخان دەکرێن، هاوکات روونیشی کردەوە، تاوەکو ئێستا نرخی کۆتایی ئاڵوگۆڕی دۆلار
بەرامبەر دینار دیاری نەکراوە و دانوستاندنەکانی لەسەر بەردەوامە، بەڵام ئاستی
پێشنیازکراو لە نێوان 1400 بۆ 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێکدا دەخولێتەوە.
PM:05:15:06/10/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت