ئاسایشی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەرمێک روونکردنەوە دەدات

‌

وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی
دوێنی دووشەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە هاوڵاتییەک لە ڕێگای هەولێر – شەقڵاوە کوژراوە، بەڵام ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەش دەستگیر کراوە
.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە: لە ڕێکەوتی 4ـی تشرینی یەکەمی 2026 لەسەر ڕێگای (هەولێر - شەقڵاوە)، لە نزیک گوندی بانەمان، تەرمی هاووڵاتییەک بە ناوی (سەنعان عەبدولڕەحمان تەها) دۆزرایەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: دەستبەجێ لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پیرمام بەدواداچوون دەستیپێکرد، دەرکەوت ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگر خۆی بەو هاووڵاتییەدا کێشاوە و پاشان تەرمەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە بەجێ هێشتووە و هەڵاتووە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی شۆفێرەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبار بە ناوی (گ. س. ص) دەستگیر کرا، هەروەها لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە ڕووداوەکە هاتوچۆ بووە و لێکۆڵینەوەش لە تەواوی وردەکارییەکانی بەردەوامە.


PM:02:20:06/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت