پۆلیسی هەولێر وردەکاری گیان لەدەستدانی سەنعان هەنارەیی ئاشکرا کرد

‌

وێستگەنیوز-

پۆلیسی هەولێر وردەکاریی گیان لەدەستدانی سەنعان هەنارەیی، كادیری بەرەی گەل ئاشکرا دەکات و رایگەیاند: ناوبراو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە و تەواوی ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە باس لە کوژرانی دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، سەنعان هەنارەیی بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە گیانی لەدەستداوە و دوای ڕووداوەکەش شۆفێرەکە هەڵاتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی بەستۆرەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە و ڕاستەوخۆ ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کراوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان لە بەرامبەریدا.


AM:11:28:06/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت