شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە و هەورەبروسکە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاند، شەپۆلی
نوێی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچەکانی سنووری دهۆکی گرتووەتەوە و لە کاتژمێرەکانی
داهاتوو دەگاتە تەواوی ناوچەکە، هاوکات پلەکانی گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە.
به‌گوێره‌ی
پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هەرێم له ئه‌نجامی كاریگه‌ری
نزمه‌پاڵه په‌ستۆی ده‌ریای سوور كه‌شی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كانی هه‌رێم، له كاته‌كانی
به‌یانی ئه‌مڕۆ نمه باران له‌سه‌ر به‌شێك له ناوچه‌كانی سنووری ئیداره‌ی زاخۆ و
پارێزگای دهۆك باریووه، پێشبینی زیادبوونی بارانبارین له سه‌رجه‌می ناوچه‌كان هه‌یه
له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
"سنووری ناوچه شاخاوییه‌كان وئیداره سه‌ربه‌خۆكان و سه‌نته‌ری پارێزگاكان
نمه بارانی پچڕ پچڕی ده‌بێت كه هه‌ندێك كات شێوازی دابارین ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه
بارانی كورتخایه‌ن و هه‌وره بروسکە، كاریگه‌ری نزمه پاڵه په‌ستۆی ده‌ریای سور
بارسته هه‌واییه‌كی فێنكی له‌گه‌ڵه له كاته‌كانی شه‌و پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند
پله‌یه‌ك نزمده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ زیادبونی خێرای با بۆ ته‌واوی ناوچه‌كان كه هه‌ندێك
كات ده‌گاته سه‌رووی 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، كاریگه‌ری ئه‌م نزمه پاڵه
په‌ستۆیه‌ش له كاته‌كانی شه‌و لاواز ده‌بێت و نمه باران ته‌نها له‌سه‌ر ناوچه
شاخاوییه جیاجیاكان ده‌مێنێته‌وه تا سبه‌ی به‌یانی چوارشه‌ممه".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، سبه‌ی چوارشه‌ممه كاریگه‌ری نزمه پاڵه په‌ستۆی ده‌ریای
سور به لاوازی ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان به تایبه‌ت له‌سه‌ر سنوری
ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌شێك له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شێك له
پارێزگای كه‌ركوك، سنوری ئیداره‌ی زاخۆ و پارێزگای دهۆك، ناوچه‌كانی دیكه به
تایبه‌ت (پارێزگای هه‌ولێر و سه‌نته‌ری ئیداره‌ی سۆران و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ) ته‌نها
ئاسمانی به نیمچه هه‌وری ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌رێكی كه‌م بۆ نمه باران هه‌یه
له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان.
سه‌باره‌ت به
پله‌كانی گه‌رماش، كه‌شناسی هه‌رێم روونیكردووەته‌وه، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی
3-4 پله‌ی سیلیزی نزمده‌بنه‌وه.
AM:11:06:06/10/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت