جەژنى جەما؛ ئەمڕۆ پیرۆزترین جەژنى ئێزدییەکان دەستپێدەکات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ جەژنی جەمایە
و رۆژێکی تایبەتە لای ئێزدییەکان، کە یەکێکە لە هەرە جەژنە گرنگەکان و لە پەرستگای لالش بەڕێوەدەچێت و حەوت رۆژ بەردەوام
دەبێت.
بەهۆی گرنگی جەژنەکەوە،
تەواوی ئێزدییەکان لە جیهان و دەورووبەری لەو حەوت رۆژەدا روو لە پەرستگای لالش دەکەن.
جەژنەکە حەوت رۆژ دەخایەنێت و لە شەشەم
رۆژی مانگی 10وە دەستپێدەکات و چەندین رێوڕەسمی تایبەت لە جەژنەکەدا بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی دەستووری
ئێزدییەکان، لە رۆژی یەکەمدا سەمای ئاینیی دەکرێت و رۆژانی داهاتووش خولانەوە بە دەوری
مهزارهكانی پهرستگای لالش بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی
دابونەریتی ئێزدییەکان؛ دەبێت هەموو ئەوانەى بەشدارى لەو رێوڕەسمە دەکەن، پێڵاوەکانیان
دابنێن و بە بێ پێڵاو رێوڕەسمەکان ئەنجام بدەن، ئەم نەریتە تەنانەت میوانەکانیش دەگرێتەوە
کە ئێزدیی نین.
AM:10:35:06/10/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت