شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە دەچێتە بەغدا

‌

وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی کۆتایی لەسەر بودجە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و  لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پشکی کورد بکەن لە بودجەی ساڵی 2027ی عێراق.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە دوایین کۆبوونەوە دەبن سەبارەت بە پشکی کورد لە بودجە، بەر لەوەی پڕۆژە یاساکە بچێتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.


AM:10:10:06/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت