قوتابیانی کورد لە سعودییە ئەنجامی نایابیان بەدەستهێنا
وێستگەنیوز-
قوتابیانی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە لە سعودییە بەشدارییان لە پێشبڕکێی بیرکاری هزری کرد و ئەنجامی نایابیان تۆمار کرد.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە فەیسبوک وێنەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: بە بەشداریی 210 قوتابی لە سعودییە، کوردستان، جەزائیر، تونس، میسر، سودان، فەلەستین، عێراق و مەغریب بەڕێوەچوو.
وتیشی: چوار قوتابیی کورد هاوشانی وڵاتان بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداربوون و ئەنجامی نایابیان تۆمار کرد.
بەپێی پۆستەکەی وەزیری پەروەردە، عەبدولرەحمان ئاراز، قوتابییەکی خەڵکی هەولێرە و توانی لە قورسترین ئاستدا (ئاستی H) زۆرترین پرسیار وەڵام بداتەوە و پلەی یەکەمی زێڕینی باڵا بەدەست بهێنێت.
لە قەزای پیرەمەگروونیش سێ قوتابی بەناوەکانی هامنۆ، رۆڤار و راڤێل بەشدارییان کردووە و هەر یەک لە ئاستێک پلەی زێڕینیان بەدەستهێناوە.
وەکو وەزیری پەروەردە باسی کردووە، ئەمە بۆ دووەم ساڵی بەردەوامە قوتابیانی کورد بەشداری لەم پاڵەوانیەتییەدا دەکەن و ئەنجامی نایاب تۆمار دەکەن.
AM:09:45:06/10/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت