ورده‌كاری كوژرانی كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری سلێمانی ئاشکرا بوو
وێستگەنیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ وێستگەنیوز، ورده‌كاری كوژرانی حاجی محەمەد مەلا مامە گەورەی پێنجوێن، بازرگان و کەسایەتی دیاری سلێمانی ئاشكراکرد و رایگەیاند، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دوای كوشتنی ناوبراو ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی سه‌یوان به‌جێهێشتوه و پاشانیش 25 ملیۆن دیناری بردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ڕوداوه‌كه بە وێستگەنیوزی وت، حاجی محەمەد مەلا مامە گەورەی پێنجوێن، کەسایەتی دیاری پێنجوێن لە سلێمانی، به‌یانی دوێنێ دووشه‌ممه لە ماڵ چوەتە دەرەوە و شه‌وی رابردووش لە گۆڕستانی سه‌یوان تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بە وتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ئەو هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆی چووەتە دەرەوە و بڕی 25 ملیۆن دیناری پێ بووە، کە مەبەستی بووە بچێت پارەی قەرزی کارەبا بدات.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش رایگەیاند: کە ئەو کەسە لەلایەن شۆفێرێکی تەکسییەوە کوژراوە و دواتر تەرمەکەی لە گردی سەیوان دۆزراوەتەوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا ته‌رمی حاجی محەمەد له پزیشكی دادی سلێمانیه و پاش رێكاره‌كان، راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێریه‌وه به‌دواداچوون و گه‌ڕانیان به‌دوای تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه ده‌ستپێكردوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ستگیرنه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن.
AM:08:55:06/10/2026
ئه‌م بابه‌ته 3192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت