لە سلێمانی تەرمی کەسێک لە گردی سەیوان دۆزرایەوە

‌

وێستگەنیوز-

​لە شاری سلێمانی تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە، دوای ئەوەی لە بەیانییەوە بە مەبەستی پێدانی پارەی کارەبا بە بڕی 25 ملیۆن دینارەوە لە ماڵەکەی چووبووە دەرەوە.

​ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی 10ـی 2026، بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، ئەو هاووڵاتییە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە مەبەستی دانەوەی قەرزی پارەی کارەبا بڕی 25 ملیۆن دیناری عێراقیی پێبووە و لە ماڵ چووەتە دەرەوە، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی تەمومژاوی بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

​لە ئێستادا تەرمی ئەو هاوڵاتییە بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، هاوکات دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و بەدواداچوونی ورد بۆ ڕوونبوونەوەی سەرجەم لایەنەکانی ئەو دۆسیەیە بەردەوامە.


AM:12:50:06/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت