بە تۆمەتی گەندەڵی دوو بەرپرسی باڵای دەستەی وەبەرهێنانی عێراق سزادران

‌

وێستگەنیوز-

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، دەرچوونی دوو سزای زیندانیکردن و پێبژاردنی دارایی بۆ دوو بەرپرسی ئێستا و پێشووی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان ڕاگەیاند، کە تێوەگلاون لە گەندەڵی و سەرپێچی لە پڕۆژەکانی وەبەرهێناندا.
 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەستپاکی، دادگای تاوانەکانی ناوەندیی تایبەت بە نەهێشتنی گەندەڵی، سزای ساڵێک زیندانیکردن و 10 ملیۆن دینار پێبژاردنی بەسەر بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی دەستەی وەبەرهێناندا سەپاندووە. ئەمەش دوای ئەوەی سەلمێندراوە کە ناوبراو هەڕەشەی لە کۆمپانیایەک کردووە و پارەی لێ سەندووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان.
 
لە دۆسیەیەکی دیکەشدا، هەمان دادگا سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی توند و 10 ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی فەرمانگەی "پەنجەرەی یەکگرتوو" بەوەکالەت دەرکردووە، بەهۆی تێپەڕاندن و سەرپێچیکردن لە پێدانی دەرفەتێکی وەبەرهێنان. هەردوو سزاکە بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە 160ی ساڵی 1983 دەرکراون.


PM:04:09:05/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت