بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەرکرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر مەرجێکی نوێی بۆ وەرگرتنی بەشەبەنزینی 750 دیناری راگەیاند.
بەپێی بڕیارەکە، شۆفێران پێویستە لە کاتی سەردانیکردنی بەنزینخانەکاندا تەنها کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییان پێ بێت.
لە ئاگادارییەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت ناوی سیانیی سەر کارتی نیشتمانی و کارتی سووتەمەنییەکە هاوتا و وەک یەک بن. ئەگەر ناوەکان جیاواز بن، شۆفێرەکە بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی بەشەبەنزینەکەی.
بڕیارە ئەم رێکارە نوێیەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە رێکەوتی 8ی تشرینی یەکەمی 2026ەوە بە فەرمی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:02:28:05/10/2026
ئهم بابهته 1304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت