بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر: تیرۆریستێکمان لە سلێمانی دەستگیركرد

‌

وێستگەنیوز-

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری، توانییان ئەندامێکی داواکراوی داعش لە شاری سلێمانی دەستگیر بکەن.
 
بە گوێرەی راگەیەندراوی دەزگای دژەتیرۆری کوردستان، ئەو چەکدارە دوای ڕووخانی ڕێکخراوەکە ڕووی لە سلێمانی کردووە و تا کاتی دەستگیرکردنی وەک ئەندامێکی چالاک لە سنوورەکەدا ماوەتەوە.
 
تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە ئەندامی بەناو "فیرقەی 210"ی داعش بووە و پێشینەی خێزانەکەشی لەناو ڕێکخراوەکەدا هەبووە.
 
باوکی فەرماندەی مەفرەزەیەکی سەربازی بووە لە "ویلایەتی باکووری بەغدا" و دواتر کراوەتە والیی فەللوجە، کە پاشان لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە قەزای ئەبو غرێب کوژراوە. هەروەها، یەکێک لە براکانیشی لە ناوچەی نباعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.


PM:01:36:05/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت