پارێزگای سلێمانی بڕیاری دیاریکردنی کاتی کاری سەرتاشخانەکانی رەتکردەوە

‌

وێستگەنیوز-

بەشی یاسایی لە پارێزگای سلێمانی بڕیاری دیاریکردنی کاتی کارکردنی سەرتاشخانەکانی، کە پێشنیازکرابوو لە نێوان کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 8ی شەو بێت، رەتکردەوە و پەسەندی نەکرد.


لەبارەی وردەکاریی بڕیارەکەوە، دەروون رزگار، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکاکانی کرێکاران ئاشکرای کرد کە خاوەن سەرتاشخانەکان ئازاد و سەرپشکن لەوەی کەی دەست بە کارەکانیان دەکەن و کەی دوکانەکانیان دایدەخەن، بەڵام لەم قۆناغەی ئێستادا تەنها یەک رۆژ لە هەفتەیەکدا وەک پشووی فەرمی بۆ کارکردنیان دەستنیشان دەکرێت.

رەتکردنەوەی ئەم پێشنیازە لە لایەن پارێزگاوە لە کاتێکدایە کە لە 5ی ئەیلولدا راپرسییەک بە بەشداریی 584 سەرتاش بەڕێوەچوو بوو؛ لەو راپرسییەدا 367 کەس دەنگیان بە کارکردن لە نێوان کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 8ی شەو دابوو، هەروەها 409 سەرتاشیش دەنگیان بۆ ئەوە دابوو کە رۆژانی هەینی بکرێتە پشووی فەرمی.


AM:09:49:05/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت