بارزانی: ئێستا پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق باشە و تەنیا داوای جێبەجێکردنی دەستوور دەکەین

‌

وێستگەنیوز-


مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئێستا پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق باشە و تەنیا داوای جێبەجێکردنی دەستوور دەکەین.

دەشڵێت، دۆخی ناوچه‌كه‌ زۆر هه‌ستیاره ‌و كه‌س نازانێت به‌ره‌و كوێ ده‌چێت و كەس نامانپارێزێت، نە ئەمریكا و نە ئەوروپا و نە هیچ هێزێك دێت شەڕ بۆ ئێمە بكات دەبێت پشت بەخۆمان ببەستین.

هەروەها ئاماژەی بە رێککەوتنی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری کرد وتی، ئەگەر ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکرێت باشە، بەڵام ئەگەر جێبەجێی نەکەن، بیر لەوە دەکەینەوە هەڵوێستی ئێمە چۆن دەبێت.

سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، بارزانی ئاماژەی بە هەستیاریی گۆڕانکارییەکان کرد و ئاشکرای کرد، لەو جەنگە گەورەیەی شوباتی رابردووەوە لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە، توانراوە هەرێمی کوردستان تا ئاستێکی زۆر لە بەڵا و مەترسییەکان بپارێزرێت.

جەختیشی کردەوە، هەرێمی کوردستان دوژمنی ئێران و تورکیا و هیچ دەوڵەتێکی دیکە نیە و خوازیاری بەرقەراربوونی ئاشتییە.


PM:10:18:04/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو