شاندێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ پرسی مووچەی کەمئەندامان و چاودێریی خێزان سەردانی بەغدای کرد.
وێستگەنیوز-
شاندێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم
بە سەرۆکایەتیی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەردانی بەغدای
کرد و لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە بە مەبەستی
دەستپێکردنەوە و هاوتاکردنی مووچەی کەمئەندامان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، شاندی وەزارەتی کار لە بەغدا
داواکارییەکانی وەزارەتەکەیان خستەڕوو کە خۆی لە دەستپێکردنەوەی مووچەی
کەمئەندامان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی (چاودێریی خێزان) و هاوتاکردنیان لەگەڵ
بەغدا لە یاسای بودجەی ساڵی 2027دا دەبینێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، فەرهاد ئەترۆشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی
عێراق ئامادەبوو و پشتگیریی تەواوی خۆی لە بەردەم لیژنەی دارایی بۆ داواکاریی
خێزانە هەژارەکان و کەمئەندامانی هەرێمی کوردستان دەربڕی تا هاوشێوەی پارێزگاکانی
دیکەی عێراقیان لێ بێت، لە بەرامبەردا لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕیاریدا تاوتوێی
داواکارییەکانی وەزارەتەکە بکات.
PM:07:47:04/10/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت