هاوپەیمانی عەزم سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستەکەی دوورخستەوە
وێستگەنیوز-
هاوپه‌یمانی (عه‌زم)ی سوننه‌كان په‌رله‌مانتار (مه‌حمود قه‌یسی) له پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی لابرد و به یه‌كجاریش له ریزه‌كانی خۆی ده‌ریكرد.
هاوپه‌یمانی (عه‌زم) به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ركردنی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی راگه‌یاند و هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه (مه‌حمود قه‌یسی) له بڕیاری هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌رچووه‌و پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه نه‌بووه كه سه‌باره‌ت به كاری په‌رله‌مانی و سیاسی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كه داویه‌تی.
وا بڕیاره چه‌ند رۆژی ئاینده هاوپه‌یمانی (عه‌زم) كه‌سێكی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق دیاری بكات.
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی عه‌زمه‌وه دژ به سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی، سوربوونی (مه‌حمود قه‌یسی) بووه له‌سه‌ر خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی وه‌زیری (پلاندانان) كه پشکی سوننه‌كانه‌و یه‌كێك له وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان.
به‌قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، مه‌حمود قه‌یسی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی (عه‌زم)، خۆی كه‌وتوه‌ته مامه‌ڵه‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری پلاندانان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تردا.
سه‌رچاوه‌كان باسله‌وه ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانی (عه‌زم) بڕیاریداوه بۆ پۆستی وه‌زیری پلاندانان په‌رله‌مانتار (محه‌مه‌د عه‌لی حسێن) كاندید بكات كه پێشتر ناوی "سه‌ددام حسێن" بوو، دوای ئه‌وه‌ی بوو به په‌رله‌مانتار ناوه‌كه‌ی خۆی گۆڕی.
موسه‌ننا سامه‌ڕائی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی (عه‌زم) كه ئێستا راگیراوه‌و به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، خۆشی پشتیوانی كاندیدكردنی "سه‌ددام حسێن" ده‌كات بۆ پۆسته وزارییه‌كه.
ئه‌م مشتومڕانه هاوكاته له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وڵی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌ی عه‌لی زه‌یدی كه (9) وه‌زاره‌ته.
زانیارییه‌كان باسله‌وه ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ (یاسر سخێڵ)و بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش (حه‌یده‌ر به‌ها)ی كاندید كردووه‌و هه‌ردوو ناوه‌كه‌شی ناردووه بۆ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هێشتا واده‌ی بەڕێوەچوونی دانیشتنی په‌رله‌مان تایبه‌ت به پێدانی متمانه به وه‌زیره نوێیه‌كان دیار نییه.
PM:03:38:04/10/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت