حەج و عومرەی هەرێم: 6 ملیۆن دینار وەک پێشەکی لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، دەستەیەک رێنمایی نوێی لەبارەی چۆنیەتی وەرگرتنی پێشەکیی تێچووی سەفەری حەج ئاشکرا کرد.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، لەمەودوا هەر هاوڵاتییەک لە کاتی پێشکەشکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانیدا، پێویستە بڕی 6 ملیۆن دینار وەک پێشەکی رادەست بکات.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ئەوەی لە قۆناغەکانی داهاتوودا تێچووی کۆتایی سەفەرەکە بە تەواوی و بە وردی دیاریکرا، جیاوازیی ئەو بڕە پارەیەی دەمێنێتەوە لە هاوڵاتییان وەردەگیرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە وەرزی رابردوودا، کۆی تێچووی پرۆسەی حەج بۆ هەر هاوڵاتییەک بە 7 ملیۆن و 100 هەزار دینار جێگیر کرابوو.
AM:11:26:04/10/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت