ئامارەکانی خوێندنی کوردی لە سنووری مادەی 140 ئاشکرادەکرێن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2026، ساڵی نوێی خوێندن لە کەرکووک و سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق بە فەرمی دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە شاری کەرکووک خواست لەسەر خوێندنی کوردی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەی ئەو قوتابیانەی لەمساڵدا روویان لە ناوەندەکانی خوێندنی کوردی کردووە گەیشتووەتە 104 هەزار قوتابی. لە بەرامبەریشدا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێندن، 1 ملیۆن و 200 هەزار کتێب بۆ قوتابخانەکان دابینکراوە.
هاوکات لە سنووری ناوچەکانی مادەی 140 بە گشتی، نزیکەی 677 قوتابخانەی خوێندنی کوردی هەن و پرۆسەی پەروەردەیان تێدا بەڕێوەدەچێت؛ لەو چوارچێوەیەشدا لە قەزای خورماتوو 5000 قوتابی و لە قەزای شەنگاڵیش 15000 قوتابی دەچنە بەر خوێندنی کوردی.
AM:08:37:04/10/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت