وەزیری نەوت: لە سەردانەکەماندا بۆ تورکیا تاوتوێی زیادکردنی توانای هەناردەکردنمان کرد لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە
وێستگەنیوز-
باسم محەمەد خزر، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە
سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ وەزیری وزەی ئەو وڵاتە تاوتوێی زیادکردنی تواناکانی
هەناردەکردنی نەوتی عێراقی کردووە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە، هاوکات بڕیاری
پێکهێنانی لێژنەی تەکنیکیی هاوبەش دراوە.
ئەمڕۆ شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری نەوت لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کۆبووەتەوە بۆ بەردەوامبوون
لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی نوێ ی عێراق-تورکیا بۆ هەناردەکردنی
نەوت، لەگەڵ تاوتوێکردنی بەشداریی کۆمپانیا تورکییەکان لە پڕۆژەکانی نەوت و غازی
عێراقدا.
وەزیری نەوت ڕوونیشی کردەوە، بەشداریی کۆمپانیا
تورکییەکان و هاوبەشییان لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکان گرنگییەکی زۆری هەیە و
یارمەتیدەر دەبێت لە ڕاکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتەکەدا،
ئاشکراشی کرد کە لێژنەی تەکنیکیی هاوبەش پێکهێنراوە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکان و
پەرەپێدانی ژێرخانی دامەزراوە نەوتییەکان.
PM:10:06:03/10/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت