وتەی بەرپرسانی عێراق لە نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆمار (نزار ئامێدی):
ئەو ئەزموونەی مام جەلال لەدوای خۆی
بەجێی هێشت، ئەزموونێکی مەزنە.
مام جەلال لایەنی شیاو و لێهاتوو
بوو بۆ خستنەڕووی چارەسەری گونجاو بۆ ناکۆکییە سیاسییەکان.
هەیبەت حەلبوسی (سەرۆکی پەرلەمان):
مام جەلال کەسایەتییەکی نیشتمانی بوو کە پەنجەمۆری خۆی لە مێژووی عێراقدا
بەجێهێشت.
عەممار حەکیم (سەرۆکی رەوتی حیکمە):
یادی کەسایەتییەکی نیشتمانیی عێراقی دەکەینەوە کە خاوەنی توانایەکی بێوێنە
بوو لە پەیوەندیکردن و لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنە جیاواز و لێکدابڕاوەکاندا.
ئێمە عێراقێکمان
دەوێت کە دۆستی هەمووان بێت، لە پەیوەندییەکانیدا هاوسەنگ بێت، لە
بەرژەوەندییەکانیدا ڕوون بێت و لە بڕیارەکانیدا سەربەخۆ بێت.
محەمەد شیاع سودانی (سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان):
عێراق جێگیر نابێت مەگەر بە بەشداریی تەواوی ڕۆڵەکانی.
عێراق لەبەردەم وێستگەیەکی گرنگدایە کە پەیوەستە بە سەروەری و بڕیاری
نیشتمانییەوە.
کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، سەلمێنەری توانای هێزە
ئەمنییەکانە لە پاراستنی عێراقدا.
PM:08:05:03/10/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت