کەشناسیی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

‌

وێستگەنیوز-

کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوی بڵاوکردەوە  و بەگوێرەی ئامارەکان، لە حاجی ئۆمەران و سلێمانی زۆترین بارانباریوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتوە، کەشناسیی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوی بڵاوکردەوە و دەشڵێت؛ پێشبینی دەکرێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە)، و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێکی گەرمیان نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوام بێت.

رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو؛

حاجی ئۆمەران 8.4 ملم

سلێمانی 8.2 ملم

دەربەندیخان 4.4 ملم

هەڵشۆ 4.2 ملم

زاخۆ 3.8 ملم

هەولێر 3.4 ملم

پیرمام 3.3 ملم

بارزان 2.0 ملم

بازیان 1.4 ملم

شەمامک 1.4 ملم

خەبات 1.0 ملم

چەمچەماڵ 0.5 ملم

مەیدان 0.8 ملم

ئامێدی 0.2 ملم

هەڵەبجە 0.2 ملم


PM:10:55:02/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو