رۆژی یەکشەممە ئەنجامی زانکۆڵاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 رادەگەیەنرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی
وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم رادەگەیەنرێن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، راستەوخۆ دوای
بڵاوبوونەوەی ئەنجامەکان، پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە
زانکۆکان دەست پێدەکات.
لە کۆتاییشدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای لە
سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو کردووە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان بەبێ دواکەوتن
پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن، جەختیشی کردووەتەوە کە زانکۆکانی هەرێم تەواوی
ئامادەکارییەکانیان بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکارانی نوێ کۆتایی پێهێناوە.
PM:10:06:01/10/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت