ئاوات شێخ جەناب بە فەرمی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دارایی راگەیاند

‌

وێستگەنیوز-


 

ئاوات شێخ جەناب لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەرکەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە وەزیری دارایی و ئابوورییەوە نییە.

روونیشی کردەوە، هۆکاری سەرەکیی بڕیارەکەی بۆ دروستبوونی تەنگژە و گوشار لەسەر فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی دەگەڕێتەوە، بەجۆرێک کە لە 29ـی ئەیلوولی 2026 رێنمایی دراوە بە کۆماندۆ و دژەتیرۆر و ئاسایش بۆ کارکردن لەسەر فەرمانگەکان، کە ئەمەش ڕێگەی نەداوە وەک تەماشاکەرێک بمێنێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، سەبارەت بە داواکاریی دادپەروەرانەی دادگاییکردن لەسەر دۆسیەی خانووبەرەی میریی سلێمانی، پێویستە چاوەڕێی دەرئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە بکرێت کە بە سەرپەرشتیی داواکاری گشتی پێکهێنراوە بە ئاگاداریی جێگری سەرۆکی حکوومەت.

جەختیشی کردەوە کە سەرجەم دۆسیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پارێزراون و بێباکن لە هەر لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە
.

لە کۆتاییی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە پێنج دۆسیەی جیاواز کردووە کە لەسەریان بەڕێوەبەر دەستگیرکراوە و جەخت کراوەتەوە کە رێگری لە خراپەکاری کراوە و داواکاریی یاسایی لەسەر ئەنجام دراوە.


PM:05:36:01/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت