دەزگای ئاسایشی هەرێم: شوێنی بازگەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەگۆڕدرێت
وێستگەنیوز –
بەپێی پلانێکی ئەمنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری لە شوێنی ژمارەیەک بازگەی ئەمنیی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا ڕایگەیاندووە، گۆڕانکارییەکان لەلایەن لیژنەیەکی ئەمنی پسپۆڕەوە دارێژراون و تەواوی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەگرێتەوە.
لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانەشدا بڕیاردراوە بازگەی عەربەت بگوازرێتەوە بۆ ئەودیو شەقامی 100 مەتریی سلێمانی و بازگەی بانی مەقانیش بەرەو قەرەهەنجیر ڕاگوێزرێت.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، هۆکاری سەرەکیی گۆڕانکارییەکان بۆ گۆڕانی تۆپۆگرافیای شار و شارۆچکەکان و فراوانبوونی شەقامەکان دەگەڕێتەوە، ئامانجیش لێی دروستکردنی ئاسانکارییە بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و پاراستنی سەروماڵیان.
جەختیشی کردووەتەوە کە دەزگای ئاسایش سازش لە یەک بستی خاکی هەرێمی کوردستان ناکات.
PM:02:32:01/10/2026
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت