لە مانگی پەمەییدا وەزارەتی تەندروستی پەیامێک لەبارەی شێرپەنجەی مەمک ئاڕاستەی ژنان دەکات
وێستگەنیوز-
لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی پەمەیی بۆ هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، نەخۆشییەکە لە ڕێگەی دەستنیشانکردنی پێشوەختەوە ڕێژەی چاکبوونەوەی دەگاتە %100، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بنکەی تایبەت بە پشکنین کراونەتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، شێرپەنجەی مەمک %23ـی کۆی تووشبووانی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.
لەژێر دروشمی "لە شێرپەنجەی مەمک مەترسە، لە درەنگ دەستنیشانکردنی بترسە" داوا لە ژنانی سەروو تەمەن 40 ساڵ دەکرێت سەردانی بنکەکان بکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە.
پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن، لە هەر هەشت ژن یەکێکیان لە مەترسیی تووشبووندایە، بەڵام پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، پاراستنی کێش، وەرزشکردن، دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و شیرپێدانی سروشتی، مەترسیی تووشبوون بە ڕێژەی %40 بۆ %50 کەمدەکاتەوە.
PM:01:38:01/10/2026
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت