وەزارەتی کارەبا: ماوەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە

‌

وێستگەنیوز-

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دەستپێکردنی پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر لەلایەن کۆمپانیای دانا غازەوە بۆ ماوەی مانگێک، ماوەکانی پێدانی کارەبا چەند کاتژمێرێک کەم دەبێتەوە.


ئەمرۆ پێنجشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی کارەبا لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاوبەشانی کارەبای ئاگادارکردووەتەوە، لە ڕێکەوتی 2ـی تشرینی یەکەم تاوەکو 2ـی تشرینی دووەم، کۆمپانیای دانا غاز دەست بە پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات، بەوهۆیەشەوە لە ماوەی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بە درێژایی پرۆسەی چاکسازییەکە، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەکە کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتژمێرەکانی کارەبا هەبێت لەناو پرۆژەی ڕووناکیدا.

سەبارەت بە کاتی ئەنجامدانی چاکسازییەکە، وەزارەتی کارەبا ڕوونیکردووەتەوە، ساڵانە لەم مانگەدا پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجام دەدرێت، چونکە پلەکانی گەرما دادەبەزن و بەوەش کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتەکانی بوونی کارەبا دەبێت.


PM:12:08:01/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو