دەزگای ئاسایشی هەرێم: هێرشە درۆنییەکەی سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە
وێستگەنیوز-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،
کاتژمێر 08:22 خولەکی ئەمشەو بە درۆنێکی
بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر کەمپی ئازادی لە سنووری قەزای کۆیە، بەڵام هێرشەکە
هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
دەزگای ئاسایش ئاماژەی بە سەرچاوەی هەڵدانی
درۆنەکە نەکردووە، بەڵام ئەمە دووەم هێرشی درۆنییە لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا دەکرێتە سەر هەمان کەمپ؛
دوای ئەوەی بەرەبەیانی دووشەممەی ڕابردوو 28ـی ئەیلوول لە دوو کاتی جیاوازدا بە سێ درۆن هێرش
کرابووە سەر کەمپەکە و ئەو کاتیش هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
ئەم هێرشەی ئەمشەو هاوکاتە لەگەڵ پرۆسەی کشانەوەی
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
شایەنی باسە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و
ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ـی شوباتی ئەمساڵەوە، هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر
هەرێمی کوردستان ڕوویان لە زیادبوون کردووە و تاوەکو ئێستا بە زیاتر لە هەزار
درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر ناوچە جیاجیاکان، کە زۆربەیان ئاراستەی
پارێزگای هەولێر کراون.
PM:11:43:30/09/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت