دوا پەیامی نوجەبا لە رێگەی وێستگەنیوزەوە: دەبێت ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش هەرێمی كوردستان بەجێبهێڵێت
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
بزوتنەوەی نوجەبا، یەکێک لە گروپە دیارەکانی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە ڕێگەی وێستگەنیوزەوە چەند مەرجێكی خستەڕوو لەوانە دەبێت ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش خاكی هەرێمی كوردستان بەجێبهێڵێت لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا.
حوسێن عەلی موسەوی، وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێستگەنیوز ڕایگەیاند: ئێمە و تەواوی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، پابەندین بە بڕیارەکەی شێخ ئەکرەم کەعبی، کە پێویستە تا 30ـی ئەم مانگە هێزەکانی ئەمریکا خاکی عێراق چۆڵ بکەن.
وتەبێژەکەی نوجەبا وتیشی: ئەم بڕیارە تەنها بۆ ئەمریکا نییە، بەڵکو هەموو هێزە بێگانەکان دەگرێتەوە، بە تایبەتی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كە دەبێت خاكی هەرێمی كوردستان بەجێبهێڵن و هێزە سەربازییەکانی تورکیاش، دەبێت بە هەمان شێوەی ئەمریکییەکان خاکی عێراق بەجێبهێڵن.
پێشتر ئەکرەم کەعبی، سەرۆکی بزوتنەوەی نوجەبا هۆشدارییەکی ئاراستەی واشنتن کرد و ڕایگەیاند، هەر سەربازێکی ئەمریکی دوای 30ـی ئەیلول لە عێراق بمێنێتەوە، ئەیکەین بە لاشەیەکی بێ گیان و جەنگێکی یەکلاکەرەوە دەست پێدەکەین.
لەئێستادا هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان خاكی عێراق و هەرێمی كوردستانیان بەجێهێشتووە و حكومەتی عێراق سبەینێی وەك رۆژی سەروەری عێراق دەستنیشان كردووە و بۆ ماوەی چوار رۆژ پشووی راگەیاندووە.
PM:02:00:29/09/2026
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت