شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بارینی تاوە باران هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلولی 2026، سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما لەم کۆتایی مانگ بۆ سەرەتای مانگی 10 رووی لە هەرێمی کوردستان بکات، شەپۆلەکە لە ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلولی 2026 دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بە رێژەی 8 بۆ 10 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "قۆناغی یەکەم لە 29ی ئەیلول ناسەقامگیری کەشوهەوا و ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی دهۆک و زاخۆ و سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەبێت، هەروەها قۆناغی دووەم لە 30ی ئەیلول بۆ 4ی تشرینی یەکەمی 2026، شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری".
دەشڵێت، "بڕی بارانبارین لە دهۆک 2 بۆ 3 ملیمەتر، لە هەولێر 1 بۆ 2 ملیمەتر، لە سلێمانی و هەڵەبجە 0.5 بۆ 1.5 ملیمەتر، لە کەرکوک 1 بۆ 2 ملیمەتر و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە لە شارەکان, بەڵام رێژەکە زۆر خێرا دەگۆڕێت بۆ زیاد و کەم".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە رۆژانی 2 و 3ی تشرینی یەکەم ئاستی بارانبارین فراوانتر دەبێت و دەگاتە ناوەڕاستی شارەکانیش کە بە یەکەم دەستپێکی باران و سەرما لە وەرزی نوێدا کە بە بارانی هەنار ناوزەنگ دەکرێت".
AM:11:55:29/09/2026
ئهم بابهته 784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت