بڕیارێکی نوێ لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەوە؛ بەکارهێنانی پلاستیک قەدەغە دەکرێت

‌

وێستگەنیوز –

لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەکارهێنانی قاپ و ئامرازی پلاستیکی بە هەموو جۆرێک لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا قەدەغە کرد و ڕایگەیاند، سەرپێچیکاران دەستبەجێ لە فێستیڤاڵەکە دوور دەخرێنەوە.


لە ئاگادارییەکی فەرمیدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەشداربووان و خاوەن کۆشکەکان کراوە، لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کردووە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەکە، پێویستە تەنها پێداویستیی دۆستی ژینگە بەکاربهێنرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، پاش دەرچوونی ناوی بەشداربووان، واژۆکردنی بەڵێننامەی یاسایی بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکە دەبێتە ئەرک، لە کاتی بەسەرکردنەوەی لیژنەکانیشدا هەر کاسبکارێک پابەند نەبێت مافی بەشداریکردنی لەدەستدەدات.

لای خۆشییەوە لیژنەکە ئازادیی تەواوی داوەتە بەشداربووان تا پێداویستییە ژینگەدۆستەکانیان لە هەر کۆمپانیایەک دابین بکەن کە خۆیان بە گونجاوی دەزانن.


AM:10:01:29/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو