حکومەتی هەرێم دوو رۆژ پشووی راگەیاند

‌

وێستگەنیوز- 

حکومەتی هەرێم بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵدا، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بە پشووی فەرمی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، ڕێکەوتی (30ـی ئەیلوول و 1ـی تشرینی یەکەمی 2026)، لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.


PM:02:41:28/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو