پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ دەستپێکی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما
وێستگەنیوز-
لە شەوی چوارشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرمایش بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
مەحموود عەبدوللـەتیف، سەرۆکی بەشی پێشبینییەکان لە دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، لە شەوی چوارشەممە 30ـی ئەیلوولی 2026، ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپەستانێکی دەریای سوور و بارستەهەوایەکی شێدار، بەهۆیەوە تا بەیانیی ڕۆژی هەینی 2ـی تشرینی یەکەم، بارانی پچڕپچڕ و کەم لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق دەبارێت.
سەرۆکی بەشی پێشبینییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، بارانبارینەکە ئاستەنگی هاتووچۆ دروست ناکات و زۆرترین بڕی بارانیش لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک دەبێت، جگە لەوەی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و ناوچەی خانەقین لە دیالەش دەگرێتەوە.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما، کەشناسیی عێراق ئاشکرای کردووە، ئاووهەوا بەرەو فێنکبوون چووە؛ لە ناوەڕاست و بەغدا پلەکانی گەرما دێنە خوار 40 پلەی سیلیزی و لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش لەنێوان 31 بۆ 33 پلەی سیلیزی دەبن.
AM:11:27:28/09/2026
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت