لە چۆمان کارمەندێکی کاروباری مین بریندار بوو
وێستگەنیوز-
لە سنووری قەزای چۆمان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی فەرمیدا، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر تووشی ڕووداوی تەقینەوەی مین بوو و بەوهۆیەوە بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی فەرمیدا، کارمەندێکی بەشی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە کاتی کارکردن لە کێڵگە مینی (زەنگان) لە سنووری قەزای چۆمان تووشی ڕووداوی تەقینەوەی مین بووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ئەو کارمەندە بریندار بووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کارمەندەی تووشی ڕووداوەکە بووە ناوی جانگیر حەسەنە؛ دوای تەقینەوەکەش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری بەپەلەی پزیشکی دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی چۆمان و لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە.
AM:10:00:28/09/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت