ترەمپ: ئەم هەفتەیە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەڕێوەدەچێت

‌

وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی کرد، لەم هەفتەیەدا تیمەکانی دانوستانکاری ئەمریکا و ئێران گەڕێکی نوێی دانوستانەکان ئەنجامبدەن، هەروەها جەختیشی کردەوە، بژارەی دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران بە بەردەوامی لە بژارەکانیدایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی راگەیاند، سەرکردەکانی ئێران دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن، بەڵام ئەو رێککەوتنەی ئێرانییەکان دەیانەوێت هەمان ئەو رێککەوتنە نییە کە واشنتۆن دەیەوێت بەدەستی بهێنێت.

وتیشی، تاران لە کێشەی گەرووی هورمزدا رەفتاری توندی نواندووە و پێشتر رەتکردنەوەی کۆتا پێشنیازی ئێرانییەکانی بۆ ئاگربەست بەفەرمی راگەیاندبوو.

سەبارەت بە بژارەی هێرشی سەربازیش، کاتێک پرسیاری لێ کرا کە ئایا بیر لە دەستپێکردنەوەی لێدانە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران دەکاتەوە، ترەمپ وتی، بە بەردەوامی بیر لەوە دەکاتە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە هەرێمییەکان بۆ ئەکسیۆس ئاشکرایان کردووە، پێشبینی دەکرێت گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان هەر لە رۆژی دووشەممەوە دەست پێ بکەنەوە، لە کاتێکدا قەتەر وەک ناوبژیوان بەردەوامە لە دیپلۆماسییەتی نێوەندگیری لە نێوان هەردوو لایەندا.


PM:08:52:27/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو