تەندروستیی گەرمیان 36 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت؛ دەبێت 15 ملیۆن دینار وەک بارمتە دابنێیت

‌

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان ڕایگەیاند، لەڕێگەی پرۆسەی زیادکردنی ئاشکراوە 36 ئۆتۆمبێلی لەکارکەوتووی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەفرۆشێت و هەر کەسێکیش بیەوێت بەشداری بکات، پێویستە بڕی 15 ملیۆن دینار وەک بارمتە دابنێت.

ئەمرۆ یەکشەممە 27ـی ئەیلولی 2026، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا هەیە، دەتوانێت تا 30 ڕۆژی دیکە پەیوەندییان پێوە بکات و سەردانیان بکات.

تەندروستیی گەرمیان چەند مەرج و ڕێکارێکی بۆ پرۆسەکە دیاریکردووە لەوانە، پێویستە کەسی ئارەزوومەند بڕی 15 ملیۆن دینار وەک بارمتەی یاسایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و پێش ڕۆژی بەڕێوەچوونی زیادکردنەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دایبنێت.

دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، کرێی بڵاوکردنەوە و ئاگاداریی ئەم زیادکردنە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

پرۆسەی زیادکردنە ئاشکراکە تەنها ڕۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 11ـەی بەیانی، لەناو بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەڕێوەدەچێت.


PM:08:06:27/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو