هاتووچۆی گەشتیاران لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ راگیرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی
کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، هاتووچۆی گەشتیاران لە مەرزەکەوە
بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە بەهۆی پچڕانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێرانی
دەروازەکە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، هۆبەی راگەیاندن و
پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەکە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و گەشتیارانی کردووەتەوە کە
ڕاستەوخۆ دوای چاکبوونەوەی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکە و ئاساییبوونەوەی هاتووچۆ، لە
ڕێگەی پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکەوە زانیاریی نوێ بڵاودەکاتەوە.
PM:07:45:27/09/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت