دژەتیرۆری عێراق: دوو چەکداری داعش لە کەرکووک کوژران
وێستگەنیوز-
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان لە ناوچەی
ئاڵتون کۆپری سەر بە کەرکووک، دوو چەکداریان لە پاشماوەکانی داعش کوشتووە کە
پشتیێنەی تەقێنەرەوەیان بەستبوو.
دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکی کورتدا ئاماژەی بەوە
کردووە، رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانیان و چەکدارەکانی داعش لە پارێزگای
کەرکووک روویداوە، لە ئەنجامدا توانراوە ئەو دوو خۆکوژە بەرپەرچ بدرێنەوە و لە
شوێنی رووداوەکەدا بکوژرێن.
PM:06:05:27/09/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت