لە سلێمانی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە

‌

وێستگەنیوز- 

دەرچووی بەشە پزیشکییەکان لە شاری سلێمانی داوای دامەزراندن دەکەن و رایانگەیاند، ئەگەر دامەزراندن بەردەوام نەبێت ئەوا کەرتی تەندرووستی لە سلێمانی دادەڕمێت، چونکە زۆربەی نەخۆشخانە حکومییەکان کەمی میلاکییان هەیە
.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی ئەیلوولی 2026، لە بەردەم کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی، دەرچووی بەشە پزیشکییەکان ڕێپێوانێکیان بۆ بەردەم نەخۆشخانەی شار ئەنجام دا و داوای دامەزراندنیان کرد.

بەشێک لەو پزیشکانە بە وێستگەنیوزیان وت، ئامانجمان لەم رێپێوانە ئەوەیە دەرچووەکانی ساڵانی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٦ دابمەزرێن، ئەگەر ئەوە نەکرێت بایکۆت دەکەین و دەبێتە هۆی پەککەوتنی کەرتی گشتیی تەندرووستی، ئێمە نامانەوێت بایکۆت بکەین چونکە زیان بە هاووڵاتییان دەگات، ئێمە دەمانەوێت خزمەت بکەین و دەمانەوێت بەم هەڵوێستەمان بگەینە بەشێک لە مافەکانمان.

هەروەها ماریا محەمەد، خوێندکاری قۆناغی شەشەمی بەشی پزیشکییە و وتی، ئێمە لە ماوەکانی پێشوودا کۆمەڵێک خۆپیشاندانمان کردووە بۆ پاڵپشتی ئەو پزیشکە تازە دەرچووانە، ئامانجی ئیمە وەک خوێندکاران ئەوەیە کە ئێمەش خوێندنمان تەواو کرد دابمەزرێین، چونکە کۆتا ساڵی خوێندنمانە.

ئەو پزیشکە دەرچووە باس لەوەش دەکات، دانەمەزراندنی ئەم دەرچووانە زیان لە هەموو ماڵێک دەدات، چونکە کەرتی گشتیی تەندرووستی دەوەستێت چونکە بەشی تەواری و بەشە گرنگەکانی نەخۆشخانەکان لە ئەستۆی ئێمەدایە.


PM:04:16:27/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت