پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشوهەوا فێنک دەبێت
وێستگەنیوز-
لە 48
کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی دابەزینی پلەکانی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و
پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکاندا 2 بۆ 3
پلەی سیلیزی دابەزن.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ڕۆژی دووشەممە 28-09-2026، بەهۆی گۆڕانکارییە
وەرزییەکانەوە پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەبەزن؛ بەجۆرێک بەرزترین
پلەی گەرما لە هەولێر دەگاتە 36، سلێمانی 35، دهۆک 34، هەڵەبجە 36 و گەرمیان بۆ 40
پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ
یەکشەممە کەشوهەوا بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە
گەرمیان 42 و لە حاجی ئۆمەران 26 پلە دەبێت. بەڵام بۆ ڕۆژی دووشەممە، هاوتەریب
لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما، ئاسمانی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەرەو
نیمچەهەور دەگۆڕێت، مەودای بینین کراوە دەبێت (8 بۆ 10 کلم) و خێرایی بای باکووری
خۆرئاوا لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئەم
دابەزینەی پلەکانی گەرما لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلوولدا هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی
کەمپەستانی گەرمای وەرزی لەسەر ناوچەکە، کە دەبێتە هۆی فێنکبوونی کەشوهەوا
بەتایبەت لە کاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا؛ لەلایەن خۆشییەوە بای باکووری خۆرئاوا
هاوکار دەبێت لە ڕاگرتنی هاوسەنگیی هەوا و پاککردنەوەی ئاسمان.
PM:01:47:27/09/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت