عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە تورکیا و فەرەنسا دەکڕێت

‌

وێستگەنیوز-

حکومەتی عێراق بە فەرمی ڕێککەوتنی لەگەڵ فەرەنسا و تورکیا بۆ کڕینی سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی ڕاگەیاند، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان.

بە مەبەستی پاراستنی سەروەریی وڵات و بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری، حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی فەرمی لەگەڵ تورکیا و فەرەنسا ئەنجامدا بۆ کڕینی سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی، تا دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەکالبێتەوە.

مەحموود شەممەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە تورکیا ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەکە داوە، هاوكات دوای سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پاریس، فەرەنساش گرێبەستێکی هاوشێوەی پەسەند کردووە بە مەبەستی پڕچەککردنی سوپای عێراق بە تەکنەلۆژیای سەربازیی مۆدێرن.

ئەم هەنگاوەی بەغدا وەک ئامادەکارییەک دێت بۆ ٣٠ی ئەم مانگە کە وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانانە لە عێراق؛ لەلایەن خۆشیانەوە شارەزایانی ئەمنی جەخت دەکەنەوە کە سەقامگیریی وڵات بەندە بەوەی تەواوی چەک و کۆنترۆڵی ئاسمانی تەنها لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت.


PM:12:19:27/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت