لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە دڵنیای دەداتە مووچەخۆران

‌

وێستگەنیوز-

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد: هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا نییە و بەشێوەیەکی ئاسایی خەرج دەکرێت
.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی ئەیلوولی 2026، عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بۆ ئەم مانگەش مووچە بە شێوەیەکی ئاسایی خەرج دەکرێت و هیچ ئاستەنگ و بەربەستێک لە بەردەمیدا نییە.”

لەبارەی وردبینیی لیستی مووچەخۆران لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە، سەرۆکی لیژنەی دارایی وتی: "ئەگەر هەمان ناوی لیستەکانی پێشوو بێت و بێ گۆڕانکاری بنێردرێتەوە، بەبێ هیچ گرفتێک مووچەکان خەرج دەکرێت".

باسی لەوەشکرد: "دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و هیچ گرفتێکی نییە، مووچەی ئەم ساڵی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەر و پارێزراوە.”


AM:11:05:27/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت