حەج و عومرەی عێراق: ئەمڕۆ ئەنجامی تیروپشکی ئەلیکترۆنیی حەج رادەگەیەنرێت
وێستگهنیوز –
دەستەی
باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە بە فەرمی ئەنجامی تیروپشکی
ئەلیکترۆنیی حەج بڵاودەکاتەوە، هاوکات هۆشداریشی دا لە ئاشکراکردنی ئەنجامەکان لە رێگەی
لاپەڕە و بەستەرە خەیاڵیەکانەوە.
حەج و
عومرەی عێراق ئاشکراشی کرد، دوای تەواوکردنی رێکارەکان، ئەمڕۆ ئەنجامی تیروپشکی
ئەلیکترۆنی بۆ فەریزەی حەج لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمیی دەستەکە و لاپەڕە
دانپێدانراوەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە.
داواشی
لە هاووڵاتییان کرد، تەنیا پشت بە پلاتفۆڕمە فەرمییەکانی دەستەکە ببەستن بۆ
وەرگرتنی ئەنجامەکان و بە هیچ جۆرێک بڕوا بەو ئەنجامانە نەکەن کە لە سەرچاوەی
دیکەوە بڵاودەکرێنەوە.
لە کۆتاییی راگەیەندراوەکەدا، هۆشداریی
تووندی دا بە پێشکەشکاران لە بەرامبەر بڕوابوون بە لاپەڕە گشتی و کەسییەکان و ئەو
بەستەرە (لینک)انەی بانگەشەی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان دەکەن، روونیشی کردەوە،
ئامانج لەو لاپەڕانە هاککردن و دزینی زانیارییە کەسییەکانی هاووڵاتییان و یارییکردنە
بە هەستی پێشکەشکاران، یان بەکارهێنانی بابەتەکەیە بۆ کۆکردنەوەی لایک و کارلێک لە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
AM:09:17:27/09/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت