وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش لەسەر ڕێگەی عەربەت – سلێمانی چوار برینداری لێکەوتەوە
وێستگەنیوز-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی
سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکان لەسەر ڕێگەی سەرەکیی عەربەت –
سلێمانی و لە نزیک فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی وەرگەڕا، لە ئەنجامدا چوار کارمەندی ئاسایش
بریندار بوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، برینی یەکێک لە
کارمەندە بریندارەکان سەختە و ئەوانی تر بارودۆخیان جێگیرە. دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، تەواوی بریندارەکان بۆ وەرگرتنی
چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
PM:12:52:26/09/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت