پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

‌

وێستگەنیوز-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن.


دەشڵێت، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ هەینی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلە
پیرمام: 34 پلە
سلێمانی: 35 پلە
هەڵەبجە: 38 پلە
چەمچەماڵ: 36 پلە
دهۆک: 37 پلە
زاخۆ: 38 پلە
ئاکرێ: 38 پلە
گەرمیان: 42 پلە
حاجی ئۆمەران: 28 پلە
سۆران : 37 پلە

سبەینێ یەکشەممە؛ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلە
پیرمام: 34 پلە
سلێمانی: 35 پلە
هەڵەبجە: 37 پلە
چەمچەماڵ: 36 پلە
دهۆک: 36 پلە
زاخۆ: 37 پلە
ئاکرێ: 37 پلە
گەرمیان: 41 پلە
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 36 پلەی سیلیزی


PM:12:31:26/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت