چیرۆکی ئەو هۆزە عێراقییەی ڕووبەڕووی چەتە سۆماڵییەکان بوونەوە بووەتە جێی باس و خواس
وێستگەنیوز-
چیرۆکەکە زیاتر لە فیلمێکی سینەمایی دەچێت تا رووداوێکی راستەقینە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقدا بووەتە بابەتێکی گەرم.
هەموو شتێک لەوەوە دەستی پێ کرد کە کەشتیەکی نەوتهەڵگری
ئیماراتی، کە نەوتی سپی هەڵگرتبوو و لەلایەن سەرمایەدارێکی بەسڕەییەوە سەرپەرشتی
دەکرا و ئەو کەسانەی کاریان لەسەر کردووە سەر بە هۆزی (شەغانبە) بوون، لە نزیک
کەنداوی عەدەن و ئاوەکانی سۆماڵ لەلایەن چەتە دەریاییەکانەوە دەستبەسەر کرا و
داوای پارە کرا لە بەرامبەر ئازادکردنیدا.
کاتێک هەواڵەکە دەگاتە پارێزگای بەسرە، ئەندامانی
هۆزەکە کاردانەوەیەکی نەریتییان بۆ ڕووداوەکە هەبوو، بەڵام ئەمجارەیان بە دووریی
هەزاران کیلۆمەتر لە نیشتمانەکەیان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە،
چەکدارانی هۆزەکە بڕیاریاندا خۆیان بگەیەننە سۆماڵ و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پەیوەندیی
ببەستن، هەر لەو وڵاتە چەکیان پەیداکرد و ئۆپراسیۆنێکی پێنج کاتژمێریی چەکدارییان
لە دژی چەتەکان لە ناوەڕاستی دەریادا، لە ئەنجامدا، توانیان نەوتهەڵگرەکە ئازاد بکەن و دەستبەسەر کەشتیی
چەتەکاندا بگرن و حەوت چەکداریشیان دەستبە سەر بکەن.
تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمیی سەربازی یان
حکوومی ئەم ئۆپراسیۆنە سەیرەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام لە نێوەندە عێراقیەکاندا
دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروست کردووە.
PM:12:09:26/09/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت