رووفاتی 153 ژن و منداڵی ئەنفالکراو بە ئاڵای عێراقەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 26ی 9ی 2026، لە رێوڕەسمێکدا و بە ئاڵای عێراقەوە، کاروانێکی دیکە لە رووفاتی قوربانییانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە ژمارەیان 153 رووفاتە، لەلایەن بەغداوە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.
لەوبارەیەوە، فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ونبووان لە دەزگای شەهیدانی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانگەی پزیشکی داد، سەرپەرشتی رادەستکردنەوەی ئەو رووفاتانە دەکەن، کە سەرجەمیان ژن و منداڵی قوربانییانی پڕۆسەکانی ئەنفالن و پێشتر لە بیابانی سەماوە لە رێگەی تیمەکانی پشکنین و هەڵکۆڵینەوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرابوونەوە و دەرهێنرابوون.
ئەم پرۆسەیە بە هەماهەنگیی راستەوخۆ لەگەڵ پەروین نووری، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کاروباری ونبووان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لە گواستنەوەی رووفاتەکان بۆ هەرێمی کوردستان، بەخاکسپاردنیانە بە شێوەیەکی کاتی، تا ئەو کاتەی پشکنین و تەواوی رێکارە زانستییەکان بۆ ناسینەوەی ناسنامەکانیان کۆتایی پێدێت، دواتریش بە فەرمی دەدرێنەوە بە کەسوکارەکانیان.
AM:10:38:26/09/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت