جەعفەر شێخ مستەفا: خۆ دنیا کاول نابێت ئەگەر ئەمریکییەکان بڕۆن
وێستگەنیوز -
جەعفەر شێخ مستەفا ڕایگەیاند، مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێم کاتییە و دەبێت هێزە ناوخۆییەکان پشتبەستن بە دەرەوە کەم بکەنەوە.
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی دەدات لە دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و ڕایگەیاند، مانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکان کاتییە و خۆشیان بە ڕوونی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕۆژێک دێت هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵن.
جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان بە تەواوی پشتبەستوو بن بە هێزەکانی دەرەوە، بەڵکو دەبێت کار بۆ بەهێزکردنی تواناکانی خۆیان بکەن و دەڵێت: خۆ دنیا کاول نابێت ئەگەر ئەمریکییەکان بڕۆن، دەبێت ورەمان بەرز بێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، وەک خاوەنی سەرەکیی ئەم خاکە، پێویستە هێزە ناوخۆییەکان بەردەوام بن لە مەشق و خۆئامادەکردن تاوەکو لە قۆناغی دوای هاوپەیماناندا بتوانن بە پشتبەستن بە تواناکانی خۆیان ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم لە بەرامبەر هەر ئاڵەنگارییەکدا بپارێزن.
PM:06:34:25/09/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت