بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

‌

وێستگەنیوز-

سایلۆی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی جووتیارانی سنووری پارێزگاکە کرد و رایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانی ساڵی 2025 دەکرێت و پارەکەش لە ڕێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، 25ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی هەولێر بڵاویکردەوە، "ڕۆژی یەکشەممە،27ـی ئەیلوولی 2026، دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیارانی ساڵی 2025 دەست پێدەکات و پێویستە جووتیاران بەپێی خشتەی دیاریکراو و بەپێی ژمارەی زنجیرەکەیان ئامادە بن".

بەپێی راگەیەندراوەکەی سایلۆی هەولێر، پارەکە لە رێگەی لقی هەولێری بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI) دەدرێتە جووتیاران. 

هاوکات سایلۆی هەولێر چەند مەرج و رێنماییەکی بۆ وەرگرتنی چەکەکە دیاری کردووە:

ئەو کەسەی چەکەکە بەناویەتی دەبێت خۆی ئامادە بێت، یاخود بریکارەکەی ئامادە بێت بە مەرجێک بریکارنامەکە (وەکالە) پەسندکراو و نوێکراوەی ساڵی 2026 بێت.

هەروەها لە حاڵەتێکدا ئەگەر خاوەنی چەکەکە کۆچی دوایی کردبێت، پێویستە دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی بهێنرێت، هاوکات بریکارنامەی (وەکالە)ی گشت میراتگرەکانی پێ بێت.


PM:04:23:25/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت