حووسییەکان: دەیان پێگە و بارەگای سەربازیی سعوودیەمان کردووەتە ئامانج


وێستگەنیوز –

هێزە چەکدارەکانی حووسییەکانی یەمەن ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانیان لە ناوچەی جیزان لە باشووری ڕۆژئاوای سعوودیە ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە کردووە، بە دەیان مووشەک و درۆن کۆمەڵێک پێگە و بارەگای سوپای سعوودیەیان کردووەتە ئامانج.


یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە وەک وەڵامێک بووە بۆ پەرەسەندنی پەلامارەکانی سعوودیە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی یەمەن.

ڕوونیشیکردەوە، ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن، فەرماندەیی، کۆنترۆڵ، کۆگاکانی چەک و شوێنە سەربازییەکانی ناوچەی توال و سەربازگەی دەغاریریان لە جیزان کردووەتە ئامانج.

وتەبێژەکەی حووسییەکان بانگەشەی ئەوەشی کرد، بەهۆی هێرشەکەوە سەدان کەس لە هێزە چەکدارەکان لەوانەش سەرباز و ئەفسەری سعوودی، یەمەنی و سوودانی کوژراون و بریندار بوون، هاوکات ژمارەیەک کۆگای چەک و تەقەمەنیش تێکشکێنراون.



PM:07:08:24/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو